۱۳۸۸ شهریور ۱۷, سه‌شنبه

ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ده‌یان هاووڵاتی به‌لوچ

هه‌واڵنێری هه‌رانا: ده‌یان که‌س له‌ هاووڵاتیانی به‌لوچ له‌ شاره‌کانی جۆرواجۆردا له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ده‌سبه‌به‌سه‌ر کراون. له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژی رابردوودا ، ده‌یان که‌س له‌ هاووڵاتیانی به‌لوچ که‌ زۆرینه‌یان ئه‌وان له‌ لاوان پێک دێت لر شاره‌کانی زاهیدان و سه‌راوان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی دا ده‌سبه‌سه‌ر و بو شوێنێکی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌. له‌ رێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان و هه‌روه‌ها تۆمه‌ت و هۆی ده‌سبه‌سه‌ر بوونیان هه‌واڵێک به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ باوه‌ر پێ کراوه‌کان راپۆرتیان داوه‌ که‌ ره‌هه‌ندی هاوبه‌شه‌ی ئه‌وان خزمایه‌تی له‌ گه‌ڵ چالاکانی سیاسی به‌لوچ و ئۆپۆزسینی به‌لوچستانه‌.سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان هه‌ر چه‌شنه‌ چالاکی و خه‌باتی سیاسی که‌سانی ده‌سبه‌سه‌ر کردوو ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌. ناوی سیزده‌ که‌س له‌ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان بریتییه‌ له‌ : حه‌مزه‌ ریگی ، سه‌عید ناروویی ، عه‌بدوڵ ره‌حمانی ریگی ، عێزه‌توڵڵای ریگی ، عه‌بدول مالک ریگی ، حه‌بیبڵڵا ریگی ، ئیسمائیل ریگی ، ئیبراهیم ریگی ، حامد ریگی ، ئه‌حمه‌د قه‌نبه‌رزهی ، عه‌بدوڵڵا ناریی ، ئه‌سدوڵڵا شه‌ به‌خش و ناسر شه‌به‌خش. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ بو لایه‌نه‌کانی قه‌زایی و ئینتزامی تا ئێستا له‌ بارودۆخ و شوێنی گرتنیان ئاگاداریهیه‌ به‌ ده‌س نه‌هاتووه‌. ئه‌مه‌یس له‌ حالێکدایه‌ که‌ ناوچه‌کانی به‌لوچ نشین له‌ هه‌فتانی رابردوو شاهید ده‌سبه‌سه‌ر بوونی هه‌ره‌ که‌م 22 مامۆستا و چالاکی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری سه‌راوان بوونه‌.

هیچ نظری موجود نیست: